سەردێر

بەهۆی خێرایی زۆرەوە كەسێكی بەتەمەن گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی خێرایی زۆرەوە ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە كەسێكی بەتەمەن گیانی لەدەستدا.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاتژمێر 30و6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر_پیرمام، لەنزیك بارەگای هاتووچۆی ڕێگاكانی دەرەوە، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە دوای لەكۆنتڕۆڵ دەرچوونی بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام كەوت و خۆی كێشا بەچەند دارێكی جوانكاری، ئینجا دووبارە گەڕایەوە سەر شەقام و وەستا.

ئاشكراشی كرد، بەداخەوە لەئەنجامی ڕووداوەكە سەرنشینێكی بەتەمەن گیانی لەدەستدا، كە لەكاتی خۆپیاكێشانەكە لە ئۆتۆمبێلەكە كەوتبووە سەر شەقام و شۆفێرەكەش بەسەختی بریندار بووە.

دەشڵێت: “تیژڕۆیی هیچی بەدواوە نیە تەنها كارەسات نەبێت، بۆیە تكایە پابەندی خێراییە دیاریكراوەكان بن”.

May be an image of car and outdoors