سەردێر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ كۆڵبەرێك دوای 5رۆژ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا

خەڵك
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری پاوە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ براكەی بەتەقەی راستەوخۆی هێزەكانی حكومەتی ئێران بریندار كرابوو، گیانی لەدەستدا.

كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری پاوە سەر بە پارێزگای كرماشان كە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ براكەی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی حكومەتی ئێران بریندار كرابوو، گیانی لەدەست دا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 18ی 6ی 2021 بەسیر ئەحمەدزادە كۆڵبەری لاوی خەڵكی گوندی “دشە”ی سەربە شاری پاوە، كە پێنج رۆژ لەمەو پێش برینداركرابوو بە هۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانەی تاڵقانی شاری كرماشان گیانی لەدەست دا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە شۆرای تەئمینی كرماشان بەبنەماڵەی ناوبراویان ووتووە، هەتا دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆككۆماری و شۆرای شاری و گوندەكان هەواڵی گیانلەدەستدانی كوڕەكەتان بڵاومەكەنەوە و هەتا ئێستاش تەرمەكەیان ڕادەستنەكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەسیر ئەحمەدزادە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەگەڵ برایەكی بە ناوی بەشیر ئەحمەدزادە لە كاتی كۆڵبەری لە سنوری شاری نەوسوود لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و هەردووكیان بریندار كران.