سەردێر

تەندروستی سلێمانی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا 14 توشبووی نوێش داخڵی نەخۆشخانەكان كران، كۆیی گشتی نەخۆشانی ماوەەش 94 نەخۆشە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو ئاماری 24 كاتژمێریی تایبەت بە دۆخی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، كە سێ تووشبووی دیكە گیانیان لە دەست داوە.

روونیشیكردەوە كە 14 تووشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 14 حاڵەتیان لەسەر ئامێری cpap و 7 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئێستا 94 توووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە