سەردێر

تەندروستی هەرێم ئامارێكی دەربارەی كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 458 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 537 كەس چاكبوونەتەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هەرێمی كوردستان 7 هەزار و 165 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دراوە و دەركەوتووە، كە 458 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف بووە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن، كە لە هەولێر 96 و لە سلێمانی ١٧٣ و لە دهۆك 162 كەس و لە گەرمیان 23 و لە ڕاپەڕین 4 كەس تووش بوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، 537 كەس چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.