سەردێر

هەركەسێك ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرێت، دیارییەك وەردەگرێت

خەڵك-

بەرپرسانی شاری چنانجور لە پارێزگای جاوەی ڕۆژئاوا لە ئەندەنوسیا بەرنامەیەكیان بۆ گرنگیپێدانی زیاتری هاووڵاتیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
كەناڵی تەلەفزیۆنی (cnn) بڵاویكردەوە، هەر كەسێك لەو ناوچەیە ڤاكسین لە خۆی بدات مریشكێك وەك دیاری وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارەكە بۆ زیاتر گرنگیدانە بە ڤاكسینی كۆرۆنا و بەتایببەت بۆ ئەوانەی نایانەوێ ئەو ڤاكسینە وەربگرن، بە وتەی ئاوریا گالیخ بەرپرسی پۆلیسی ناوچەكە، ئەو كەسانەی كە بەتەمەن بوون مەیلیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە نەبوو، بەشێكیتریش پێیان وایە وەرگرتنی ڤاكسین، ئەوان لە نەخۆشی كۆرۆنا ناپارێزێت، بەڵكو ڕووبەڕووی نەخۆشی سەختر دەبنەوە، هەربۆیە پۆلیس هاوكاری ناوەندەكانی تەندروستی دەكات تاكو ئەو بەرنامەی گرتوویانەتەبەر جێبەجێی بكەن.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئەندەنوسیا، كەمتر 20%ی ئەو كەسانەی بەتەمەنن لەو وڵاتە ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە، بە وتەی بەرپرسی پۆلیسیش پێش بڕیاری دابەشكردنی مریشكەكە، لە 200 كەس تەنها 25 كەس دەهاتن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە، بەڵام ئێستا ڕۆژانە ئەو كەسانەی ڤاكسین وەردەگرن بۆ 250 كەس بەرز بووەتەوە.
بەرنامەی هاوشێوەی لە چەندین وڵاتی دیكە جێبەێ دەكرێن، بۆ نمونە لە تایلەند بۆ هەر كەسێك كە ڤاكسین وەردەگرێت مانگایەك بە دیاری وەردەگرێت و لە مۆسكۆش هەر كەسێك ڤاكسین وەربگرێت ناوی دەچێتە نێو تیروپشكەوە و بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێك.