سەردێر

ئەردۆغان: ھەڵوێستمان لەسەر ئێس ٤٠٠ جێگیرە

خەڵك

سەرۆك كۆماری توركیا ھەڵوێستی وڵاتەكەی لە بارەی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ دووپاتدەكاتەوە و داواش لە ئەوروپا ھەڵەكانی ڕاستبكاتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ (جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا بە ڕوونی پەیامیان گەیاندووەتە واشنتۆن، كە ئەنقەرە لە بەھێزكردنی سیستمی بەرگری وڵاتەكەی بە ئێس ٤٠٠ی ڕووسیایی پاشگەزنابێتەوە و ھەڵوێستی جێگیرە.

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد “یەكێتیی ئەوروپا بە بێ توركیا ناگاتە ئامانجەكانی خۆی وەك ناوەندێكی بەھێز، بۆیە چاوەڕوانن تا زووە یەكێتییەكە لەو ستراتیژە كوێرانەیییە بێتە دەرەوە كە تێی كەوتووە و بڕیاری كۆتایی بدات لەسەر ئەندامیەتی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا.