سەردێر

سبەی كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت

خەڵك
شارەزایەكی كەشناسی ڕادەگەیەنێت، كاریگەری سەرەتای شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما بەرێژەی٤ پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكات و پلەكانی گەرما لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٥ پلەی سیلزی بەرز دەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزایەكی كەشناسی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ هەینی ١٨-٦-٢٠٢١ وە كاریگەری سەرەتای شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و پلەكانی گەرما بەرێژەی ٤ پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكات و لەسەنتەری پارێزگاكان لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پلەی سیلیزی و لەناوچەكانی گەرمیان بۆ نێوان ٤٢ تا ٤٥ پلەی سیلزی بەرز دەبێتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با ئاسای دەبێت لە ئاراستەی رۆژئاواوە ١٠-١٥كم/س.

ڕاشیگەیاند، تا ناوەراستی هەفتە و ڕۆژی دووشەممە بەڕواری ٢١-٦-٢٠٢١ بەم رێژەیە پلەكانی گەرما جێگیر دەبێت و لەھەمان ڕێكەوتەوە تا كۆتای ھەفتە و ڕۆژی هەینی ٢٥-٦-٢٠٢١ بەرێژەی ١ پلە بۆ ٢ پلەی سیلیزی دیكە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێتەوە لەسەنتەری پارێزگاكان لەنێوان ٤٢ بۆ ٤٥ پلەی سلیزی ئەبێت و لەناوچەكانی گەرمیان تا نێوان ٤٤ بۆ ٤٧ پلە زیاتری سیلیزی بەرز دەبێتەوە و جێگیر دەبێت.

‎May be an image of ‎دەق‎‎