سەردێر

پێرێز بەمشێوەیە ماڵئاوایی لە ڕامۆس كرد

خەڵك-
بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی ڕۆیشتنی كاپتنی یانەی شاهانە، ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید و سێرخێو ڕامۆس سازكرا.

فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ستایش و سەرسامی خۆی بۆ یاریزانە گەورەكەی یانەكەیان دەربڕی و ڕایگەیاند:”سوپاس بۆ هەموو ئەوەی پێشكەشى  یانەكەت كرد، زۆرێكت كرد لە كاروانەكەتدا كە نایاب بوو، سوپا بۆ بەرگریت لە دروشم و درێسی ڕیاڵ مەدرید، دڵ و گیانت هەمیشە دەخستە نێو هەموو یارییەكەوە، تا كۆتایی دەجەنگایت”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، یانەی شاهانە، ڕایگەیاند كە یارزانە ئیسپانییەكەی یانەكە بەجێدەهێڵێت و گرێبەستەكەی لە 30ی ئەم مانگەدا كۆتایی دێت، ئەمەش دوای كاروانێكی دورودرێژ لەگەڵ یانەكە كە پڕ بوو لە ناسناو و دەستكەوت بەدرێژایی 15 وەرز لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.