سەردێر

قاچاخچیەكی ئێرانی بە سێ ساڵ سزادرا 12 كۆچبەری لە قەنەفەدا شاردۆتەوە

خەڵك
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت ، پیاوێكی ئێرانی بەتۆمەتی شاردنەوەی ١٢ كۆچبەری عێراقی لە نێو قەنەفە و كەلوپەلی ناوماڵدا دەستگیركرا و سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا .

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردەوە ، كە قاچاخچییەكە ناوی “ئارمان یوسف ڕەحمانی”تەمەن ٢١ ساڵ بەنیاز بووە لە فەرەنسا و بەلجیكاوە كۆچبەرەكان بپەڕێنێتەوە بەریتانیا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتی گەیشتنیان بۆ سنوری بەریتانیا ئەفسەرانی هێزی سەرسنوری بەریتانیا لۆرییەكانیان پشكنی و ١٢ كۆچبەری عێراقی خوار ١٨ ساڵیان دۆزییەوە.

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كەكریس فیڵیپ، وەزیری یاسا و بڕیاردانی كۆچی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، وەك پەنابەرێك ڕەحمانی بێڕێزی بەیاسای بەریتانیا كردووە، لە كاتێكدا بەریتانیا ئارامی و پاراستنی بە ڕەحمانی بەخشیوە.

بەپێی زانیارییەكان، وەك سزایەك بۆ كردارەكەی پاش تەواو بوونی سزاكەی دیپۆرتی وڵاتەكەی دەكرێتەوە.

انگلستان: یک پناهنده ایرانی به جرم انتقال مهاجران در کوچ‌ها به زندان محکوم  شد - InfoMigrants

انگلستان: یک پناهنده ایرانی به جرم انتقال مهاجران در کوچ‌ها به زندان محکوم  شد - InfoMigrants