سەردێر

بانكی ڕافیدەین؛ بڕی 60 ملیۆن دینار بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل دەداتە مووچەخۆران

خەڵك
بانكی ڕافیدەین-ی عیراق داوا لەو فەرمانبەرانە دەكات، كە لە ڕێگەی بانكەكەیانەوە مووچە وەردەگرن، دەتوانن داوای قەرز بكەن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل، كه فەرمانبەران دەتوانن تا ٦٠ ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرن.

بانكی ڕافیدەین-ی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكەیان لەو بانكە وەردەگرن ، دەتوانن داوای قەرز بكەن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و فەرمانبەران دەتوانن تا ٦٠ ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرن.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو فەرمانبەران دەتوانن تا ٦٠ ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرن تەنها بە پشتیگریی بەردەوامی لەكارەكانیان، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە بانكی ڕافیدەین نیە دەتوانن قەرزەكە وەربگرن، بەڵام دەبێت فەرمانبەرێك وەك كەفیل دیاری بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە ، ئەو بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمیش دەگرێتەوە ، كە لە ڕێگەی بانكی ڕافیدەین وبانكی ئەهلی عیراقی و بانكی ڕەشد مووچە وەردەگرن و سەر بە حكومەتی ئیتیحادین .

قناة ان ار تی