سەردێر

تەندروستی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان سپاردنی كچێك تیمی پشكنین و بەدواداچوون دەستی بە بەدواداچوون و لێكۆلینەوە كردووە، دواتر ڕاگی گشتی لە ئەنجامەكان ئاگادار دەكەنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان سپاردنی كچێكی تەمەن 19 ساڵان لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شارەكە تیمی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستی بە بەدواداچوون و لێكۆلینەوە كردووە و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەركەوتنی هۆكاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێك سەرپێچی كاران رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.

روونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن (۱۹) نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شاری هەولێر باس لەوە دەكرێت كە هۆكارەكەی بەكارهێنانی چەند دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند سایتێكی ئۆنلاینەوە كردراوە. تیمی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێكۆلینەوە كردووە و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەركەوتنی هۆكاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێك سەرپێچی كاران رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەولێر