سەردێر

بۆ دابەشكردنی مووچە ئاگاداری مامۆستایان دەكرێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایدەگەیەنێت، كە ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ خەرج كردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ و دەشڵێت: “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمێریاری وانەبێژی ئاگاداری مامۆستایان دەكاتەوە، كە دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی دارایی بڕیارماندا بەخەرج كردنی كرێی وانەبێژی مانگی ۱۰ /۲۰۲۰ ی مامۆستایانی میلاك.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگا ئامادەییەكان دەكەینەوە، كەوا لە ۱۷ / ٦ / ۲۰۲۱ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە.