سەردێر

چەمچەماڵ.. بازرگانێك و چوار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

خەڵك

لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بازرگانێك و چوار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، هێزەكانیان لەپێناو بنبڕكردنی ماددەی هۆشبەر و كۆمەڵگەیەكی تەندروستدا، لەماوەی دوو مانگدا پێنج كەسیان دەستگیركرد، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان بازرگانەوە و دانیشتووی شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوار دەستگیركراوەكەی تریش بەكارهێنەرن و سیانیان دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵن و ئەوی تریش دانیشتووی شارەدێی قادركەرەمە و ماددەی هۆشبەری جۆری (كریستاڵ، حەشیش، حەبی هۆشبەر)ن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە، تۆمەتبارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەكانی (۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارە (١) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون.