سەردێر

تەندروستی هەرێم ئامارێكی دەربارەی كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 507 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٨١٠٢ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 83 كەس و سلێمانی ٢٢٧ كەس و لە گەرمیان 36 كەس و دهۆك ١٥٢ و هەڵەبجە 6 كەس و ڕاپەڕین 3 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 518 كەس چاكبوونەوە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.