سەردێر

عیراق و هەرێم، زیاتر لە 4 هەزار و 600 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4618 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4137 كەسیش چاكبوونەتەوە، 26 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 47 هەزار و 511 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4618 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1308 لە بەسرە 639 و لە واست 329 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 272 حاڵەت و لە هەولێر 83 حاڵەت و لە دهۆك 152 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4137 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 26 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 7 حاڵەتیان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركران.