سەردێر

بەڤیدیۆ؛ لە هەولێر هێرش كرایە سەر خۆپیشاندەران

خەڵك-
لە شاری هەولێر خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشیان كرایەسەر و بەدار لێیان درا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خوێندكارانی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەهۆی زۆری ڕێژەی دەرنەچوونی خوێندكارانەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، هێزە ئەمنییەكان هێرش دەكەنە سەر خوێندكاران و بەدار لێیان دەدەن و هەوڵی بڵاوەپێكردنیان دەدەن.