سەردێر

بەرزنجە.. دوو هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك
لە ناحیەی بەرزنجە دوو هاووڵاتی دەستگیركران كە سەرقاڵی دروستكردنی خەڵوز بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانو ژینگەی بەرزنجە دەرچوون بۆ گوندی قەویلەی سەر بە ناحیەی بەرزنجە و توانیان دوو هاووڵاتی دەستگیر بكەن بەهۆكاری خەڵوزكردن.

ئاماژە بەوەشكراوە، توانرا دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ٢٣ فەردە خەڵوزدا .

باس لەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێكخرا و ڕادەستی دادوەر كرا بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان