سەردێر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا خاوەنی ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتییەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا دەرنەچوون، دەتوانن ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كە دەكاتە بەرواری (21.6.2021) كاتژمێر (8:30) هەشت‌ و سی خولەكی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بكەن.

ئاشكراشیكرد، مەبەست لە سەردانەكە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینە بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.