سەردێر

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پشكنین بۆ ئارد دەكات

خەڵك
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو ئاردەی تاقیكردەوە كەبەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت و دەڵێت “پەسەندە”.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویكردەوە،” دوای دەنگۆیەكی زۆری هاووڵاتیان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەش دەكرێت ، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥-٦-٢٠٢١ بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو گەنمەیان تاقی كردەوە كە گەنمی سایلۆی ھەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانیيەوە دابەش دەكرێت بەمەبەستی بەرچاو روونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەكرێت”.

ئاماژە بەوەش كراوە، “دوای تاقی كردنەوەكەش لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە ئاردەكە بەپەسند راگەیەندرا “.

May be an image of 1 person, standing and indoor

May be an image of food and indoor

May be an image of food

No photo description available.

May be an image of ‎text that says "‎جمهورية العراق وزارة التجارة الشركة العامة لتصنيع الحبوب محافظة مطجنة أربيل بيتواته طحين. کفم‎"‎