سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 177 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 177 ملیۆن و 38 هەزار و 188 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11.30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 177 ملیۆن و 38 هەزار و 188 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 827 هەزار و 901 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 161 ملیۆن و 236 هەزار و 448 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 355 هەزار و 239 كەس و 615 هەزار و 232 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.