سەردێر

نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 15-6-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 149 هەزار 750 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت، ئەویش بەهۆی زۆری دراوەكە لە بازاڕیەكانی هەرێم و بەغدا.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 353 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.