سەردێر

مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی كوردی لە كەركوك گرێبەستیان بۆ دەكرێت

خەڵك
لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە رەزامەندی درا لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست بۆ ئەو مامۆستایانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەپارێزگای كەركوك وانەبێژن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەو مامۆستایانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەپارێزگای كەركوك وانەبێژن و تا ئێستا بەردەوامن لە كارەكەیان دەكرێن بەگرێبەست و لەسەر وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵ دادەمەزرێندرێن.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی 200 مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە كەركوك هەیە و بەردەوامن لەسەر كارەكەیان.

No description available.