سەردێر

بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، دوو برای ڕۆژهەڵاتی بوونە قوربانی

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێتن دوو برای كۆڵبەر لە كاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی نەوسود سەر بە پارێزگای كرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار بوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی دوو شەممە ١٤ -6-٢٠٢١)، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری نەوسود تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و لە ئەنجامدا دوو كۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ئاشكراشیكرد، ئەو دوو كۆڵبەرە برای یەكترن بەناوەكانی “بەشیر ئەحمەدزادە و بەسیر ئەحمەد زادە” و دانیشتووی گوندی “دشە”ی سەر بە شاری پاوەن و بەمەبەستی چارەسەركردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری پاوە كراون.