سەردێر

زیاتر لە 400 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست لە مردن ڕزگاركران

خەڵك

ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ڕزگاركردنی زیاتر لە ٤٠٠ كۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست ڕاگەیاند.

ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ڕایگەیاند، تیمەكانیان لە حەوت ھەڵمەتی جیاواز لە ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، ٤١٠ كۆچبەریان لە دەریای ناوەڕاستدا لە خنكان ڕزگاركردووە كە ھەوڵیان داوە بەشێوەیەكی نایاسایی بگەنە ئەوروپا.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆئەوەش كردووە، لە نێو كۆچبەرەكاندا ژن و منداڵ ھەن، بەڵام ڕووننەكراوەتەوە دوای ڕزگاركردنیان ئەو كۆچبەرانە بۆ كوێ دەگوازرێنەوە.