سەردێر

وێنە.. لە ڕێگای كەلار – دەربەندیخان دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا

خەڵك – یەحیا حبیب

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەر ڕێگای (دەربەندیخان – كەلار) نزیك سێ ڕێیانی شارەدێی مەیدان لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لە دەست دا و كەسێكی تریش بریندار بوو.


ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی شارۆچكەی دەربەندیخان لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای (دەربەندیخان – كەلار) نزیك سێ ڕێیانی شارەدێی مەیدان ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان (ماتۆڕسكیلێك و پیكاب ئەدمیراڵ)ێكدا ڕوویدا، لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە گیانیان لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش بریندار بوو ”.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكراشیكرد، “شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە و دوو قوربانییەكەش كە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە بوون دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری ئیدارەی گەرمیانن ”.

جێی ئاماژەیە، تەنھا لە ھەفتەیەكدا لەسەر ڕێگای (كەلار – دەربەندیخان) ١٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و تەنھا ئەمڕۆ سێ كەس گیانی لەدەستداوە.