سەردێر

گفتووگۆ لەبارەى ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكرێت

خەڵک-ئارام سەردار

هەریەکە لە لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارووباری دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌، و گفتووگۆیان لەبارەی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان كرد.

جوان رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌ڕله‌مان ڕایگەیاند، لەسەر ئاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچە کوردستانیەکان گفتووگۆیانکرد و باسیان لەهەنگاو و ڕێکارەکانی ئاساییکردنەوەی ئەوناوچانەکرد کەواحکومەتی هەرێم گرتوویەتیە بەر .

وتیشی، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یام ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان له‌و ناوچانه‌ هه‌بێت ، بۆ ئەوەی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له‌ كه‌شێكی سه‌قامگیر به‌ڕێوه‌بچێت .

لای خۆشیەوە خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان ڕایگه‌یاند ، حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی دروست كردوه‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ل به‌غداد تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌ كوردستانیه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ . دەشڵێت، تایبه‌ت به‌ زه‌ویه‌ كشتوكالیه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق گه‌یشتوینه‌ته‌ ڕێكه‌وتن كه‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌ تا چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و وه‌زیانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵا .