سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ توشبوون و چاكبوونەوە یەكسانن و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشا

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 613 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 612 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 11 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 10528 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 107 كەس و سلێمانی 250 كەس و دهۆك 233 كەس و گەرمیان 19 كەس و ڕاپەڕین 4كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 613 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4373 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە