سەردێر

شاندێكی حكومەتی عیراق كەمپی مەخمور بەسەردەكاتەوە

خەڵك-
شاندێكی حكومەتی عیراق كە لەوەزارەتی كۆچ‌ و كۆچبەران ‌و بەرپرسانی ئەمنی عێراق پێكهاتون،كەمپی پەنابەرانی مەخمور بەسەردەكەنەوە، نوێنەرایەتی كەمپەكەش تەئكید لەسەر پێویستی پابەندبوون و بەجێگەیاندنی ئەركەكان دەكاتەوە بەرانبەر بە پەنابەران لە عیراق.

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی حكومەتی عێراق كە لەبەرپرسانی وەزارەتی كۆچ‌ و كۆچبەرانی عێراق ‌و بەرپرسە ئەمنییەكان پێكهاتبوو، لەگەڵ شاندێكی كەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور كۆبوونەوە، ئەم سەردانەی شاندەكەی عیراقیش بۆ بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە بوو لەهێرشەكەی ئەمدواییەی سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمورو.

بە گوێرەی هەواڵ، دانیشتوانی كەمپەكە بەشاندەكەی عێراقیان ڕاگەیاندووە كە نەتەوەیەكگرتووەكان ‌و حكومەتی عێراق بەپێی یاسا كاریان نەكردووە و مافی پەنابەرانیان نەپاراستووە، بۆیە داوایان لە شاندەكە كرد، ئەركی خۆیان لەو ڕووەوە بەجێبگەیەنن.