سەردێر

“سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی ئیسرائیل كاریگەری لەسەر پرسی كورد نابێت”

خەڵك-

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، بوونی كوردێك بە سەرۆكی پەڕلەمانی ئیسرائیل هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پرسی فەلەستین و كورد نییە.
دوێنێ سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی ئیسرائیل دەستنیشان كرا و بەپێی زانیارییەكان، خەڵكی باكوری كوردستانە، بەشێك لە كوردان پێیان وایە كاریگەری ئەرێنی لەسەر پرسی كورد لە ناوچەكە دەبێت، بەڵام چاودێرانی سیاسی ئاشكرایدەكەن، ئیسرائیل پلانی ستراتیژی هەیە و پەیوەندی بە سەرۆكەكانەوە نییە.

مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بوونی كوردێك بە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئیسرائیل كاریگەری لەسەر پرسی كورد نییە.

وتیشی”ئەو جۆرە لێكدانەوەیە لێكدانەوەیەكی ڕۆمانسییە و لە چوارچێوەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و پەیوەندی دیبلۆماسی ئەو كاریگەرییەی نابێت بەتایبەت لە چوارچێوەی دامەزراوەكاندا.

بە هاوپەیمانی نێوان 8 پارت لە ئیسرائیل توانیان بەسەر ناتانیاهۆدا سەربكەون و كورسی دەسەلات بگرنەدەست.