سەردێر

ئیمارات سەرۆكایەتی لوتكەی زانست و تەكنۆلۆژیای وڵاتانی ئیسلامی دەكات

خەڵك

ئیمارات سەرۆكایەتیی كارەكانی لوتكەی دووهەمی ئیسلامی بۆ كاروباری زانست و تەكنۆلۆژیا دەكات لە رێكخراوی هاریكای ئیسلامی كە رۆژی چوار شەممە بە ئۆنلاین دەستپێدەكات.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات عەبدوڵڵا بن زائید ئال نەهیان سەرۆكایەتی شاندی ئیمارات دەكات بە ئەندامێتی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری تەكنۆلۆژیا سارە بنت یوسف بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئیمارات.

شێخ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند پێداگرن لەسەر هاوكاری لەنێوان ئەندامانی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی لەسەرجەم بوارەكان بەتایبەت بواری زانستی و تەكنۆلۆژیا.

سوپاسی كازاخستانیشی كرد بۆ میوانداریكردنی لوتكەكە و هەوڵەكانیشی لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێداگری كرد لەسەر هاوكاریكردنی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و سەرجام ئەندامانی رێكخراوەكە.