سەردێر

بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایەسەر فڕۆكەخانەی بەغدا

خەڵك

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بە فڕۆكەی درۆنی بێفڕۆكەوان هێرشیكرایەسەر، ئەمە دوای 4 رۆژ لە هێرشێكی دیكە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە فڕۆكەی درۆنی بێفڕۆكەوان هێرشیكرایەسەر كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا نیشتەجێیە، بەڵام هیچ زیانێكی مرۆیی و ماڵی نەبووە، پێش چواریش هێرشێكی دیكە كرایەسەر هەمان شوێن لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

بەپێی سەرچاوەكان، سیستمی بەرگری ئەمریكایی شكستی هێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی فڕۆكە درۆنەكە.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بنكەی هێزە ئەمریكاییەكان لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هێرشی بە فڕۆكەی درۆن كرایە سەر.

میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لە ماوەكانی رابردوودا لە هێرشەكانیاندا بۆ سەر هێزە ئەمریكاییەكان لە عێراق فڕۆكەی بێفڕۆكەوان درۆن بەكاردەهێنن.