سەردێر

بە فەرمی، وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشكراكرا

خەڵك-

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 25ی ئەم مانگە مووچە دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان، دڵنیایی داوە كە ۲٥ـی مانگ مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی نەبوونی بودجەی مانگی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەران دواكەوت، هەرچەندە مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە وادەی خۆیدا دابەش كرا.