سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 176 ملیۆن و 764 هەزار و 688 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 176 ملیۆن و 764 هەزار و 688 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 820 هەزار و 587 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 160 ملیۆن و 815 هەزار و 511 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 321 هەزار و 158 كەس و 615 هەزار و 53 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.