سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر تەقینەوەكەی هەڵەبجە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، تەقینەوەكەی هەڵەبجە تەقینەوەكە خۆكوژی بووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕووداوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كە لە پاركێكی گەڕەكی شارەوانی ڕوویداوە گەنجێكی لەدایكبووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی ڕۆشتووەتە پاركەكە و دوو باخەوانی لێبوە دوای سڵاوكردن لە باخەوانەكان و دووركەوتنەوە لێیان بە ماوەیەكی كەم دەنگێك بیستراوە.

ئاشكراشیكرد، دوای ئاگاداربوون و گەشتنی هێزەكانمان بە شوێنی ڕووداوەكە لە لێكۆڵینەوە سەرەتایبەكاندا دەركەوتووە كە كەسێكە بەناوی (رێكان تەحسین فەتاح) كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە ڕووداوەكە‌ خۆكوژی بووە و لە ڕێگەی نارنجۆكێكی دەنگییەوە بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوەی زیاتر بەردەوامە، ‌هاووڵاتییان دڵنیا دەكەین كە پێویست بە شڵەژان و ‌دڵەڕاوكێ ناكات، چونكە ڕووداوەكە تەنها كارێكی خۆكوژی بووە.