سەردێر

كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە

خەڵك

ئەمڕۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی شێرپەنجە لە سلێمانی گردبوونەوە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی شێرپەنجە گردبوونەوە، ناڕەزایەتییان نیشاندا لە بەرامبەر دابیننەكردنی پێویستییەكانی نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.

كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی هیوا داوای دابینكردنی مافەكانیان لە شایستە داراییەكانیان دەكەن، هاوكات نەخۆشەكانیش داوای دابینكردنی دەرمان و پێداویستییەكانی نەخۆشخانە دەكەن.

ئەمە بۆ چەندەمینجارە كارمەندانی نەخۆشخانەی هێوا و نەخۆشانی شێرپەنجە گرددەبنەوە بەهۆی دابیننەكردنی دەرمان و پێویستییەكانی دیكەی نەخۆشخانەكە.