سەردێر

جی 7 ملیارێك ڤاكسین دەبەخشێت

خەڵك

وڵاتانی گرووپی G7، بە مەبەستی كۆتایی پێھێنانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەك ملیار دۆزی ڤاكسین ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبەخشنە وڵاتە ھەژارەكان.

راگەیەندراوی كۆتایی لووتكەی G7، كە لە رێككەوتی ١١-١٣ی حوزەیران لە گوندی كابریس سەر بە هەرێمی لە كۆرنوال لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئاشكراكرا.

راگەیەنداراوەكە، ئەوەی ئاشكراكرد كە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی كۆتایی پێھێنانی بە پەتاكە، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەك ملیار دۆزی ڤاكسین ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبەخشرێتە وڵاتە ھەژارەكان.

گرووپی G7 لەراگەیەندراوەكەدا، داوای بەڕێوەچوونی لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف و پشتبەستوو بە زانست لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیھانی و بە سەرۆكایەتی شارەزایان، دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ.

لە راگەیەندراوی كۆتایی لووتكەی G7دا، ئەوە وەبیرھێنرایەوە كە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕی ١٢ ترلیۆن دۆلار ھاوكاری دارایی وڵاتانی ئەندام كراوە و تێیدا ھاتووە، “تاكو ئابوورییەكانمان پێویستی پێبێت ئەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی دارایی”.