سەردێر

دەربەندیخان.. بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بە یەكیاندادا

خەڵك

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، لە سەر ڕێگای ( دەربەندیخان – كەلار ) ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بە هۆیەوە كەسێك بەسەختی برینداربوو.


بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10ی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری (مان / ترێلە) و ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری (بی ئێم دەبلیو) بەیەكیان دادا.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەداخەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیو بە سەختی بریندار بوو لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی باوەنور كرا.