سەردێر

سلێمانی.. كونسوڵخانەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردن ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

خەڵك

سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كە دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكاتەوە ئاگاداردەكاتەوە.


مەهدی شوشتەری سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كە دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكاتەوە، سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ئەم سەركونسوڵگەریەدا، ڕۆژی هەینی 18ی حوزەیرانی 2021ی زاینی هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەكە لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

مەهدی شوشتەری ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هاووڵاتییەكی ئێرانی كە تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و بە خستنەڕووی بەڵگەنامە فەرمییەكان مافی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانیان دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، سندوقی دانراو لە بینای سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 6ی ئێوارە دەبێت و لە شاری كەلار سندوقی گەڕۆك لە خوێندنگای ئەڵوەن لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 11ی پێش نیوەڕۆ دادەنرێت و لە پارێزگای هەڵەبجەش سندوقی گەڕۆك لە خوێندنگەی هەڵەبجەی كچان لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ تا 5ی ئێوارە دادەنرێت و پێویستە دەنگدەران مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن.