سەردێر

قەڵادزێ.. لە ڕووداوێكدا دوو شوان بوونە قوربانی

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش بەسەختی برینداربوو.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ماتۆڕسكیلێك لە دەروازەی قەڵادزێ وەرگەڕا و بەو هۆیەشەوە شۆفێرەكەی بەناوی ( خ . م. ع ) لەدایك بووی ساڵی 2002 پیشەی شوان دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا و سەرنیشینەكەشی كە لەگەڵ خۆی شوان بووە بەسەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەكەشی بەڕێكرا بۆ سلێمانی.

بە وتەی كەسوكارەكەی كوڕەكەیان و سەرنشینەكەی لە سنووری قەڵادزێ شوانكاریان بۆ مەڕدارێك كردووە، بە وتەی مەڕدارەكەش وەكو هەموو ڕۆژێك ئێواران گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لەڕێگا وەرگەڕاون و یەكێك لە شوانەكانی گیانی لەدەستداوە و یەكێكی تریش بریندار بووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.