سەردێر

ڕاوی ماسی دەستپێدەكاتەوە

خەڵك
ماوەی قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی كۆتایی هاتووە، كە بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە ڕۆژی 15ی 3ی ئەمساڵەوە تاوەكو 13ی 6ی 2021 ماوەی قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی بووە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە سبەینێوە 14ی حوزەیران ڕاوی ماسی دەستپێدەكاتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن ڕاوی ماسی بكەن بە شێوازی ڕێگەپێدراو.

ڕائید بێستون عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەكاتی قەدەغەی ڕاوكردندا دەیان دۆسیەیان بۆ سەرپێچیكاران كردۆتەوە و بەهۆی كەم ئاویشەوە ڕاوكردنی ماسی كەمبۆتەوە.

باسی لەوەشكرد، كە بەهۆی وشكەساڵی و كەم ئاوی نەبوونی ماسی لە قەراغی دەریاچەكە ڕاوكردنی ماسی كەمبۆتەوە و هەروەها بەهۆی بەرنەدانەوە و گلدانەوەی ئاو لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بەهەزاران گەرای ماسی و پەنجە ماسی لەناوچوون.

بۆ زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بەڵام هیچ زانیارییەكی ڕانەگەیاند و وتی، “سبەینێ‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی ئاشكرادەكەین”.