سەردێر

وەزارەتی كارەبا؛ نزیكەی 50%هاوبەشانی كارەبا لە هەرێم بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەك

خەڵك
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 85% هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.

كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا، رۆژی یەكشەممە 13 حوزەیرانی 2021، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەستنی پیوەری زیرەك سەردانی لیژنەكانی بەستنی پێوەرەكە لە گەرمیان و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای ناوچەكە كرد.

قوناخەكانی دانان و كاركردنی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا لە گەرمیان و چۆنییەتی بەستنی ئەم پێوەرە بابەتی سەرەكی سەردانی بریكاری وەزیر و تەوەری كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە گەرمیان بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە ، تا ئێستا نزیكەی 50% هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بوونەتە خاوەن پێوەری زیرەك كە دەكاتە نزیكەی 700 هەزار هاوبەشی كارەبا.

‎May be an image of ‎‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎