سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا كەمترین ئاستی تۆماركرد

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 497 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٨٤٤٣ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 119 كەس و سلێمانی ٢٨٢ كەس و لە گەرمیان 47 كەس و دهۆك 41 و هەڵەبجە ٥ كەس و ڕاپەڕین 3 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 554 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.