سەردێر

ساڵانە دوو ترلیۆن و ٣٠٩ ملیار دینار لەخاڵە گومرگییەکان دیارنامێنێت

 

خەڵک

بڕى بەهەدەردان لە سەرجەم خاڵە گومرگییەکان دوو ترلیۆن و ٣٠٩ ملیار دینارە، واتە ئەم داهاتە ناگەڕێتەوە بۆ حکومەتى هەرێم.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبەدواداچونێکیدا بۆ داهات و بەهەداردانی داهاتی خاڵە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕى بەهەدەردان لە سەرجەم خاڵە گومرگییەکان دوو ترلیۆن و ٣٠٩ ملیار دینارە، واتە ئەم داهاتە ناگەڕێتەوە بۆ حکومەتى هەرێم.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هۆکاری ئەم بەهەدەردانە دەگەڕێتەوە بۆ قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم.

 

دەقی ڕاپۆرتەکە:

 

پوختەى ئەنجامى بەدواداچوونێک
لەسەر داهاتى گومرگ لە هەرێمى کوردستان

پێشەکى:
1. ئەمەى خوارەوە تەنها پوختەیەکە لە ئەنجامى بەدواداچوونێکى تایبەت لەسەر داهاتى خاڵە گومرگییەکان و قەبارەى گەندەڵى و بەهەدەردان لەهەر خاڵێکى سنورى فەرمى و نافەرمى.

  1. کارەکانى بەدواداچوونەکە لە ماوەى نێوان(مانگى١٠/٢٠٢٠ تا مانگى ٥/٢٠٢١) ئەنجام دراون.
  2. بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە پشت بە (پرسیار، بەدواداچوون، کۆکردنەوەى زانیاریى، ڕاپۆرتى دارایى، سەردانى مەیدانى، شیکارى ئامارو داتاو زانیاریى وڵاتانى دراوسێ) بەستراوە.
  3. قەبارەى ئاڵوگؤڕى بازرگانى و ژمارەى هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە سنورەکانەوە، دەرخەرى
    قەبارەى داهاتن لە هەر خاڵێکى گومرگی.
  4. هیچ کەس نکوڵى لە حەقیقەتى سەرپێچییە یاساییەکان و نەگەڕانەوەى بەشێک لە داهاتى گومرگەکان بۆ خەزێنەى گشتى ناکات(تەنانەت بەرپرسانى باڵاى حکومەتیش)، کە خۆى لە (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم) دەبینێتەوە.
  5. نزیکەى (١٣)کۆمپانیا بەشدارن لە بەڕێوەبردنى خاڵە سنورییە گومرگییەکان لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى جۆراوجۆر، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە کە:

‌أ. ئەم کۆمپانیایانە دابەشبوون بەسەر دوو ناوچەى جیاوازى دەسەڵاتدا.

‌ب. کارەکانیان بەبێ کێبڕکێ وەرگرتووەو لە گرێبەستەکاندا ڕەچاوى بنەما یاسایی و ژمێریارییەکانى هاتوو لە یاساى (قانون اصول المحاسبات العامة، رقم /28/ لسنة 1940)ى بەرکار لە هەرێم و رێنمایى ژمارە (٢)ى ساڵى (٢٠١٦)ى گرێبەستە حکومیەکان (تعليمات تنفيذ التعاقدات الحكومية)ى وەزارەتى پلاندانان نەکراوە.

‌ج. پشکى زۆرى داهات بۆ کۆمپانیاکانەو لە بڕى پارەکاندا ڕەچاوى بەرژەوەندى گشتى نەکراوە، و بەرژەوەندى کۆمپانیا زاڵبووە بەسەر بەرژەوەندى گشتیدا. کە لە زۆرینەیاندا بەڕێژەى تەنها (٢٠%) داهات بۆ حکومەت و لەهێندێکیاندا بە ڕێژەى (١٠%).

 

د. زۆرێک لەو ئیشانەى کۆمپانیاکان و کەرتى تایبەت ئەنجانى دەدات کارى زۆر سادەن، بە فەرمانگەکانى حکومەت خۆیان ئەنجام دەدرێن و پێویست نییە بدرێتە کەرتى تایبەت.

ه. کۆمپانیاکان باج بە حکومەت نادەن و خۆیان لە باجدان دەدزنەوە.
7. بە پێى بەرنامەو پلانى هەردوو وڵاتى تورکیاو ئێران، قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە خاڵە گومرگییەکان زیاد دەبێت.

پوختەى ئەنجامى بەدواداچوونێک لەسەر
(داهات، داهاتى ڕاستەقینە، قەبارەى گەندەڵى و بەهەدەردان)
بۆ هەر مانگ و ساڵێک بەپێى خاڵە سنورییە گومرگییەکان
کۆى گشتى (داهات) و (داهاتى ڕاستەقینە)و (بەهەدەردان) لە هەرێمى کوردستان:

١ـ کۆى گشتى بڕى ئەو داهاتەى کە لە خاڵە گومرگییەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى:
ـ بۆ مانگێک: (107,548,422,300)، (١٠٧ ملیارو ٥٤٨ ملیۆن دینارە).
ـ بۆ ساڵێک: (1,290,581,067,600)، (یەک ترلیۆن و ٢٩٠ ملیارو ٥٨١ ملیۆن دینارە).

٢ـ کۆى گشتى داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: (300,000,000,000 )، (٣٠٠ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: (3,600,000,000,000) (سێ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان لە سەرجەم خاڵە سنورییەکان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
ـ بۆ مانگێک: 192,451,577,700، (١٩٢ ملیارو ٤٥١ ملیۆن دینار).
ـ بۆ ساڵێک: 2,309,418,932,400 ، (دوو ترلیۆن و ٣٠٩ ملیار دینار).

ئەرکى داهاتوومان بەرانبەر بە کەم و کورتى و گەندەڵى و بەهەدەردانان لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان:

  1. بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەڕێى ڕێکارە پەرلەمانیەکانەوە لەسەر دۆسیەى گومرگ و داهاتەکەى.
  2. بەردەوام دەبین لە فشار بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتى و کۆمپانیاکارى و فرت و فێڵى گومرگى و لێخۆشبوونى گومرگى و خراپى سیستم بە ئامانجى زیادبوونى داهات بۆ خەزێنەى گشى
  3. بەردەوام دەبین لە وردبینى و لێپرسینەوە لەڕێگەى دیوانى چاودێرى دارایى و دەستەى دەستپاکییەوە.
    4. ڕێکاریى یاسایى لە دادگاکان بەرانبەر بە کەم و کورتى و گەندەڵییەکان دەگرینەبەر.

کۆى گشتى (داهات) و (داهاتى ڕاستەقینە)و (گەندەڵى و بەهەدەردان) بۆ هەر خاڵێکى سنورى:

یەکەم/ خاڵى گومرگى (ئیبراهیم خەلیل) لە سنورى پارێزگاى دهۆک:
ئەم خاڵە سنورییە ڕێژەى (53%)ى کۆى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت، بەم ڕێژەیەش دەبێتە گەورەترین سەرچاوەى داهاتى گومرگى لە هەرێم، کە قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى تیایدا زیاترە لە (١٨ ملیار دۆلار) بە پێى ئامارى ساڵى ٢٠٢٠.

١ـ بڕى ئەو داهاتەى کە لە گومرگى ئیبراهیم خەلیلەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 57,705,377,800 دینار، (٥٧ ملیارو ٧٠٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 692,464,533,600 دینار، (٦٩٢ ملیارو ٤٦٤ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە لە گومرگى ئیبراهیم خەلیل:
بۆ مانگێک: 159,000,000,000 دینار، (١٥٩ ملیار دینار)
بۆ ساڵێک: 1,908,000,000,000 دینار، (یەک ترلیۆن و ٩٠٨ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان لە خاڵى سنورى ئیبراهیم خەلیل بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 101,294,622,200، (١٠١ ملیارو ٢٩٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 1,215,535,000,000، (یەک ترلیۆن و ٢١٥ ملیار دینار).

دووەم/ خاڵى گومرگى (حاجى ئۆمەران) لە سنورى پارێزگاى هەولێر:
ئەم خاڵە گومرگییە ڕێژەى (%12)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ بڕى ئەو داهاتەى لەم خاڵەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 13,158,774,500، (١٣ ملیارو ١٥٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 157,905,294,000، (١٥٧ ملیارو ٩٠٥ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 432,000,000,000، (٤٣٢ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 22,841,225,500، (٢٢ ملیارو ٨٤١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 274,094,706,000، (٢٧٤ ملیارو ٩٤ ملیۆن دینار).

سێیەم/ خاڵى گومرگى (باشماخ) لە سنورى پارێزگاى سلێمانى:

ڕێژەى (%12)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.
١ـ بڕى ئەو داهاتەى دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 16,114,376,900، (١٦ ملیارو ١١٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 193,372,522,800، (١٩٣ ملیارو ٣٧٢ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 432,000,000,000، (٤٣٢ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 19,885,000,000، (١٩ ملیارو ٨٨٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 238,627,477,200، (٢٣٨ ملیارو ٦٢٧ ملیۆن دینار).
چوارەم/ خاڵى گومرگى (پەروێزخان) لە سنورى ئیدارەى گەرمیان:
ڕێژەى (%15)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ بڕى ئەو داهاتەى لەم خاڵە گومرگییەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 16,132,335,300، (١٦ ملیارو ١٣٢ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 193,588,023,600، (١٩٣ ملیارو ٥٨٨ ملیۆن دینار).
٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 45,000,000,000، (٤٥ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 540,000,000,000، (٥٤٠ ملیار دینار).
٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 28,868,000,000 ، (٢٨ ملیارو ٨٦٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 346,416,000,000، (٣٤٦ ملیارو ٤١٦ ملیۆن دینار).

پێنجەم/ خاڵى گومرگى (پشتە) لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە:
ڕێژەى (%3)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ ئەو داهاتەى لەم خاڵە گومرگییەوە دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 3,289,729,200، (سێ ملیارو ٢٨٩ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 39,476,750,400، (٣٩ ملیارو ٤٧٦ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 9,000,000,000، (نۆ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 108,000,000,000، (١٠٨ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 5,710,000,000، (پێنج ملیارو ٧١٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 68,523,000,000، (٦٨ ملیارو ٥٢٣ ملیۆن دینار).

شەشەم/ خاڵى گومرگى (کێلێ) لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین:
ڕێژەى (1.19%)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ ئەو داهاتەى لەم خاڵە گومرگیە دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 1,281,157,400، (یەک ملیارو ٢٨١ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 15,373,888,800، (١٥ ملیارو ٣٧٣ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 3,000,000,000، (سێ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 1,718,842,600، (یەک ملیارو ٧١٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 20,626,111,200، (٢٠ ملیارو ٦٢٦ ملیۆن دینار).

حەوتەم/ خاڵى گومرگى (سەیران بەن) لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە:
ڕێژەى (%1)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ بڕى ئەو داهاتەى دەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى لە سەیران بەنەوە:
بۆ مانگێک: 1,054,429,600، (یەک ملیارو ٥٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 12,653,155,200، (١٢ ملیارو ٦٥٣ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 2,500,000,000 – (دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 30,000,000,000 – (٣٠ ملیار دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 1,445,570,400 – (یەک ملیارو ٤٤٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 17,346,844,800 – (١٧ ملیارو ٣٤٦ ملیۆن دینار).

هەشتەم/ خاڵى گومرگى (تەوێڵە) لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە:
ڕێژەى (%0,32)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ بڕى ئەو داهاتەى ئەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 348,812,800 – (٣٤٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 4,185,753,600 – (چوار ملیارو ١٨٥ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 960,000,000 – (٩٦٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 11,520,000,000 – (١١ ملیارو ٥٢٠ ملیۆن دینار).

٣ـبڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 611,187,200 – (٦١١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 7,334,246,400 – (حەوت ملیارو ٣٣٤ ملیۆن دینار).

نۆیەم/ خاڵى گومرگى (سمێلکا/ فیشخابوور) لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە:
ڕێژەى (%0,43)ى داهاتى گومرگ پێکدەهێنێت.

١ـ بڕى ئەو داهاتەى ئەگەڕێتەوە خەزێنەى گشتى:
بۆ مانگێک: 463,428,800 – (٤٦٣ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 5,561,145,600 – (پێنج ملیارو ٥٦١ ملیۆن دینار).

٢ـ داهاتى ڕاستەقینە:
بۆ مانگێک: 1,290,000,000 – (یەک ملیارو ٢٩٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 15,480,000,000 – (١٥ ملیارو ٤٨٠ ملیۆن دینار).

٣ـ بڕى بەهەدەردان بەهۆى (قاچاخچێتى، کۆمپانیاکارى، فرت و فێڵى گومرگى، لێخۆشبوونى گومرگى، خراپى سیستەم):
بۆ مانگێک: 826,571,200 – ( ٨٢٦ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 9,918,854,400 – (نۆ ملیارو ٩١٨ ملیۆن دینار).

تەنها دوو نمونەى خراپى بەرێوەبردنى خاڵە سنورییەکان:

١ـ دوو کۆمپانیاى دڵنیایى لە خاڵە سنورییەکان کاردەکەن، یەکێکیان لە هەولێرو دهۆک، ئەویتریا لە سلێمانى و پارێزگاکانى هەڵەبجەو ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین.
گرێبەستەکانیان بە ١٠% ى داهاتەکانیان بۆ حکومەتە کە بڕەکەى مانگانە بریتیە لە (٢٥٠ ملیۆن دینار) و بۆ ساڵێک (سێ ملیار دینار)، بەڵام داهاتى کۆمپانیاکان خۆیان بریتیە لە (2,500,000,000 – دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار) بۆ مانگێک و بۆ ساڵێک بریتیە لە (25,000,000,000 – ٢٥ ملیار دینار) کە کەمتر لە سەدا پێنجى ئەم پارەیە دەبێتە خەرجى کۆمپانیاو ئەویترى دەبێتە قازانج بۆیان.

٢ـ قەبارەى لێخۆشبوونى گومرگى لە خاڵى سنورى ئیبراهیم خەلیل لە یەک مانگى ساڵى (٢٠٢٠)بریتى بووە لە (8,700,000,000 – هەشت ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دینار) بۆ ساڵێک دەکاتە: (104,400,000,000 – ١٠٤ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دینار).

ـ کۆتایى ـ

ئامادەکردنى:

عومەر عەبدوڵڵا گوڵپى

ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان

١٣/٦/٢٠٢١