سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا

 

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 176 ملیۆن و 446 هەزار و 591 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12.30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 176 ملیۆن و 446 هەزار و 591 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 811 هەزار و 523 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 160 ملیۆن و 416 هەزار و 887 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 315 هەزار و 873 كەس و 614 هەزار و 955 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.