سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و 500 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

خەڵك
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1541 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە، كە 604 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 937 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیانی بڵاوكردەوە، كە لەماوەی ئەو مانگەدا 1541 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان لە شاری سلێمانی ، كە 106 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوەبوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو نەخۆشخانەی سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە 604 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 937 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 295 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 962 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 21 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.