سەردێر

هەڵەبجە.. 100 قوتوو دەرمانی نایاسایی دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك
لە پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 100 قوتوو مەوادی نیاسایی دەستیبەسەرداگیرا كە بە شێوەی قاچاخ براونەتە پارێزگاكەوە و بۆ قەڵەوكردنی لەش و دەمووچاوو شوێنە هەستیارەكان بەكارهاتوون، چەند شۆنێكیش سزا دران.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی هەڵەبجە سەردانی ۱۱ دوكانی فرۆشتنی بابەتی جوانكاری و ۱ كارگەی نان و ۱ دوكانی گەصیان كرد و دەستیشگیرا بەسەر نزیكەی ۱۰۰ قوتوو مەوادی نایاسایی.

ئاماژە بەوەشكراوە،دەرمانەكان بریتی بوون لە ( كەپسولی قەڵەو كردنی لەش و دەموچاو شوێنە هەستیارەكان،بەهێزكەری جنسی) ،سەرجەمیان تەزویرن و لەجێگای گوماناوی و نایاسایی دروستدەكرێن و بەقاچاغ و دەستاودەست وبەبێ هیچ پشكنین وڕێگەپێدانێك هاوردە دەكرێن.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، پسوڵەی ئاگاداركردنەوە بۆ ٦ شوێن كراو، ٤ شوێنیش غەرامە كران.

No photo description available.

May be an image of standing and indoor

May be an image of 1 person and indoor

May be an image of 1 person, standing, souvlakia and indoor

May be an image of 1 person, standing, drink and indoor