سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ چاكبوونەوە لەكۆرۆنا نزیكەی سێ جار لە تووشبوون زیاترە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 239 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 616 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 6 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6637 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 12 كەس و سلێمانی 45 كەس و دهۆك 181 كەس و گەرمیان 1 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 616 كەس چاكبوونەوە و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4360 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە