سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكی ژنیان دەستگیركرد پێشتر بڕیاری دەستگیركردنی هەبووە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد، كە لە بنكەی پۆلیسی ئیسكان بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، كە بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژهەڵات ، بنكەی پۆلیسی سەروەران ، تۆمەتبارێكی ژنیان بە ناوی (ش. خ. ع) دەستگیركرد، كە لە بنكەی پۆلیسی ئیسكان بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ،تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئیسكان كرا.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە