سەردێر

نرخی دۆلار دابەزی

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزی.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 12-6-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 337 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهای دۆلار بەهۆی هەندێك دەنگۆوە گەیشتە 151 هەزار دینار، بەڵام بانكی ناوەندی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، كە ناهێڵن بەهای دۆلار لەوە زیاتر بەرزببێتەوە و بڕیاریدا دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە.