سەردێر

“کارەساتی گەورەی ژینگەیی دروستدەبێت، ئەگەر حکومەت ئاوا خەمساردبێت”

خەڵک-

وتەبێژی پارتی سەوزی کوردستان لە چاوپێکەوتنيَكدا لەگەڵ (خەڵک) باسی لەدۆخی ژینگە و سەوزاییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و ئاماژەى بەئەوەدا، کارەساتی گەورەی ژینگەیی دروستدەبێت، ئەگەر حکومەت هەروا خەمساردبێت و بەدەم ژینگەوە نەیەت.

 

دانا نەجمەدین، وتەبێژی پارتی سەوزی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دۆخی سەوزایی و ژینگەی سلێمانی بەشێوەکی گشتی لەدۆخێکی ناجێگردایە، ئەمەش دوای ئەو دارسووتاندن و وشکەساڵییە وای لێهات، بۆیە لەماوەى ڕابردوودا هەڵمەتێکیان بۆ پاراساتنی ئەم ژینگەیە ڕاگەیاند.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دارستان و پاوانەکان لەوەرزی هاویندا دەسووتێندرێن، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژینگەی کوردستان هەیە.

 

باسی لەئەوەشکرد، ڕێژەی سەوزایی بەگشتی لە 9% تێناپەڕێت،ئەگەر فریای سەوزاییەکان نەکەوین ڕێژەی سەوزایی لەوەش زیاتر دادەبەزێت.

 

وتیشی،”کارەساتی گەورەی ژینگەیی دروستدەبێت، ئەگەر حکومەت هەروا خەمساردبێت و بەدەم ژینگەوە نەیەت” و ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هەوڵبدرێت ئەو سەوزاییەی، کە لەساڵانی ڕابردوودا دروستبووە، لەدەستنەدرێت.

 

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، وەک چارەسەرێکی باش بۆ ئەم دۆخە، حکومەت لەئێستاوە دەتوانێت بەنداوی بچووک دروستبکات بۆ حاڵەتی بێئاوی و پێویست بەکاریانبهێنێت.

 

بۆ بینینی دەقی چاوپێکەوتنەکە کلیک لێرە بکە